کورتەیەک دەربارەى یانەى فڕۆکەوانى سلێمانى

یانەى فڕۆکەوانى سلێمانى لە ساڵى 2009 بە هاوکارى کۆمەڵێک کوڕ و کچى گەنجى شارى سلێمانى دامەزراوە ، 


تا ئێستا بەشدارى چەندین چالاکى گرنگى کلتورى و نەتەوەیی کردووە ، چەندین نمایش و ڤیستڤاڵى ئاسمانى بە


ئەنجام گەیاندووە ، وەک سەرەتایەک بە پێویستمان زانى لە ڕێگەى ماڵپەڕێکەوە هەستین بە نمایشکردنى چەند


 چالاکی و وێنەیەکى یانەکەمان ، بە دڵنیاییەوە لە داهاتوویەکى نزیکدا پەرەى زیاتر دەدەین بە ماڵپەڕەکەمان


 و بەباشترین شێوە خزمەتى ئێوەى بەڕێز دەکەین .... ئەم یانەیە لە ئێستادا خاوەنى چەندین یاریزانى


 بەتواناى ( پەڕەگلایدەر ، پەڕەماتۆڕ ، فڕۆکەى کۆنتڕۆڵ ، سکاى دایف، فڕۆکەى بچوک)ە ، وە خاوەنى چەند پەڕەگلایدەر


 و پەڕەماتۆڕێکە ، بەداخەوە تاکو ئێستا بە پێى پێویست لە هیچ لایەنێکەوە هاوکارى نەکراوە بۆ ئەوەى بتوانێت


 پەرە بە تواناکانى بدات ، سەرجەم یاریزانەکان ڕۆژانە سەرقاڵى مەشق و راهێنانى زیاترن بۆ ئەوەى ئاستیان


 زیاتر بێت لە یارییەکەدا ، یانەکەمان لە ئێستادا خاوەنى زۆرترین ئەندامە و ڕۆژانە چەندین کوڕ و کچى گەنج


لە شارى سلێمانى و دەور و بەرى پەیوەندی دەکەن و دەبنە ئەندام لە یانەکەمان . هیواى پێشکەوتن بۆ یانەکەمان


 دەخوازین و هیوادارین بتوانین لەم بوارەدا خزمەتێک بە کوڕ و کچەکانى شارەکەمان بگەیەنین.



  تکایە بە تێبینى و پێشنیارەکانتان یانەکەمان بەرەو پێشەوە بەرن .... 




                                                                                                 یانەى فڕۆکەوانى سلێمانى